top of page

ڕێکخراوی ستێپ عێراق یاداشتنامەیەک لەگەڵ سەنتەری پەرەپێدانی کار لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی واژۆدەکات


STEP Iraq Country Director, Raheem Amen (left) exchanging the MoU with Sulaimani Polytechnic University President, Dr. Hoshyar.
بەڕێوبەری هەرێمی ڕێکخراوی ستێپ عێراق، ڕەحیم ئامین (لە لای چەپەوە) لەکاتی گۆڕینی یاداشتنامەکە لەگەڵ سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی د.هۆشیار.

خۆشحاڵین بە واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە نێوان ڕێکخراوی ستێپ عێراق و سەنتەری گەشەپێدانی کار (CDC)ی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی. ئەم هاوبەشییە هەنگاوێکی گرنگە بۆ پەرەپێدانی تواناکانی خوێندکارانی زانکۆ بە کارامەیی گرنگ بۆ هەردوو گەشەکردنی پیشەیی و کەسی.

لە ڕێگەی ئەم هاوبەشییە، ڕێکخراوی ستێپ عێراق ڕاهێنانی تایبەت لەسەر سەرکردایەتی، پەیوەندی، پلاندانانی کردار، نووسینی سیڤی، تەکنیکەکانی چاوپێکەوتن، و پەرەپێدانی پڕۆژەی کۆمەڵایەتی بۆ خوێندکارانی تەمەن 18-24 ساڵ پێشکەش دەکات. سەنتەری پەرەپێدانی کار هەماهەنگی و پشتگیری لۆجستیکی پێویست پێشکەش دەکات بۆ دڵنیابوون لە پێشکەشکردنی ئەزموونێکی فێرکاری کاریگەر.


Meeting


ئەم دەستپێشخەرییە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی هاوبەشمانە بۆ بەهێزکردنی گەنجان لە ڕێگەی بەرزکردنەوەی تواناکانیان بۆ بەدەستهێنانی هەلی کار دوای دەرچوونیان لە زانکۆ و پەرودان بە کلتوری سەرکردایەتی و داهێنان.

ئێمە بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی جێبەجێکردنی سەرکەوتووانەی ئەم یاداشتنامەیە دەکەین لە ساڵی 2025.

bottom of page